تائێستا لە عیراق 55 كەس توشی تای خوێنبەربون بون

10/05/2022 عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، تاوەكو ئێستا 55 توشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون و 12یان گیانیان لەدەستداوە.
شانەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایانگەیاند، وەزارەتی تەندروستی 55 توشبووی تای خوێنبەربوونی تۆمار كردووە، لەو ژمارەیەش 12یان گیانیان لەدەستداوە.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، تیمێكی گەڕۆك بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەكە و بەدواداچوون بۆ فرۆشیارانی مەڕ و ماڵات پێكهێنراوە، چونكە ئەو كارە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو فایرۆسە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشیەكی مەترسیدارە و لە رێگەی گیاندارەوە دەگوازرێتەوە، رێژەی مردن بەو نەخۆشیە لەنێوان 40% بۆ 80%یە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group