هەوڵ بۆ كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەدرێت

11/05/2022

نەوا-
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری پێشووی پارتی ئاشكرای كرد، سەرەڕای شەڕی راگەیاندنی پارتی و یەكێتی، تیمی هەردوو حزب لەحكومەت هەماهەنگن و لەئێستاشدا هەوڵی كۆبوونەوەی هەردوولا دەدرێت.
ئەشواق جاف لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، سەرەڕای لێدوانی توندی بەرپرسانی یەكێتی بەرامبەر حكومەت و پارتی، تیمی هەردوو حزب لە حكومەت رۆژانە پێكەوە كاردەكەن و لەیەكتر دەگەن و یەكێتی لەم رۆژانە پۆستەكانیشیان لەحكومەت پڕكردەوە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی هەوڵی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو حزب دەدرێت بۆ دانانی پلانێك بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی روبەڕووی هەرێم بوونەتەوە.
بەهۆی كێشەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك و داهات و موچەی فەرمانبەران لە سلێمانی و چەند مەلەفێكی تر، ماوەیەكە شەڕی راگەیاندن كەوتووەتە نێوان یەكێتی و پارتی و تاوەكو ئێستا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group