جوتیار عادل سەرجەم داتاكانی تایبەت بە موچە و داهاتی بڵاوكردەوە (وردەكاری)

11/05/2022

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە، بابەتی ناڕاست و هەڵبەستراو سەبارەت بە داهات و موچەی  مانگانەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە، لەو بارەیەشەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌
بە گشتی مووچەی مانگانە پێویستی بە بڕی نزیکەی (٦١٦$) ملیۆن دۆلار هەیە.

بە شێوەیەکی گشتی بەم جۆرە دابین دەکرێت:

داهاتی نەوت: (٣٥٠$ ملیۆن دۆلار)
داهاتی ناوخۆ: (١٢٨$ ملیۆن دۆلار)
پارەی بەغدا: (١٣٨$ ملیۆن دۆلار)
لە مانگەکانی ١ و ٢ی ٢٠٢٢ ئەو پارەیەی بڕیاربوو بەغدا بۆ مووچە بینێرێت نەهات، بۆیە لە داهاتی نەوت ئەو بڕە پڕکرایەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

 

مانگی ١

 داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ کە ماوەتەوە بۆ مووچە بریتی بووە لە بڕی نزیکەی (٣٠٨$) ملیۆن دۆلار.

 لە مانگی ١ی ٢٠٢٢ پارەی بەغدا نەهات بۆ مووچە، بۆیە  پێویست بوو کە لە داهاتی نەوت پڕ بکرێتەوە.

بڕی پێویست بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت بریتی بوو لە (١٨٠$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواو کردنی مووچەی پێویست.  ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە. 

 

مانگی ٢

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٤١٢$ ملیۆن دۆلار).
دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ١ی ٢٠٢٢ کە بڕەکەی (١٨٠$ملیۆن دۆلار) بوو، پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار).
 لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پارەی ماوەی بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە (٢٣٢$ ملیۆن دۆلار).
 لە مانگی ٢ی ٢٠٢٢ دووبارە بەغدا پارەی نەنارد بۆ مووچەی مووچە خۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بڕی پێویستی ئەو مەبلەغەی بۆ پڕکردنەوەی مووچە لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار) تاکوو بتواندرێت بڕی (٤٨٨$ ملیۆن دۆلار) تەرخان بکرێت بۆ تەواوکردنی مووچەی پێویست. ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە. 

 

 مانگی ٣

داهاتی بەردەستی نەوت لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە بڕی (٥٩١$ ملیۆن دۆلار).

دوای پڕکردنەوەی مووچەی پێویستی مانگی ٢ی٢٠٢٢ کە بڕەکەی بریتی بوو لە (٢٥٦$ ملیۆن دۆلار).

پارەی ماوە و بەردەست بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ لە داهاتی نەوت، بریتی بوو لە بڕی (٣٣٥$ ملیۆن دۆلار).

بڕی پێویستی مووچە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢ بریتی بوو لە (٣٦٣$ ملیۆن دۆلار). چونکە لە مانگی ٣ی ٢٠٢٢، بەغدا تەمویلی ٢٠٠ ملیاری نارد کە بۆ مووچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٢ ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخانکرا.


بڕی کورتهێنان بۆ دابینکردنی مووچەی پێویست بریتی بوو لە بڕی (٢٨$ ملیۆن دۆلار) کە ئەو بڕەش لە داهاتی نەوتی مانگی ٤ی ٢٠٢٢ پڕکرایەوە.

پێداویستی مووچەی مانگانەی بە پێی شارەکان و بەشی سیادی بەم جۆرەی خوارەوەیە:

 

پێویستی موچەی شارەکان بە تەنها واتا بەبێ موچەی سیادیەکان:

 

بۆ دابینکردنی موچە، داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابین دەکرێت – مانگی ١ی ٢٠٢٢

 

بۆ دابینکردنی موچە، داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابین دەکرێت – مانگی ٢ی ٢٠٢٢

 

بۆ دابینکردنی موچە، داهاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابین دەکرێت – مانگی ٣ی ٢٠٢٢

 

هەروەها داهاتەکانی بەردەستی حکومەت بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێت بەسەر ناوچەکان:

 

تێبینی:
ئەو هاوکارییەی لە لایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت کە بڕەکەی (١٨ ملیۆن دۆلارە) ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر حیسابی وەزارەتی پێشمەرگە و ناچێتە وەزارەتی دارایی.

موچەی دامودەزگا سیادییەکانی هەرێم وەک (دیوانی وەزارەتەکان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی حکومەت، سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی) لە هەولێر لە گەنجینەی گشتی هەرێم دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group