لەدوێنێوە باڵیۆزی روسیا لەعیراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبونەوە دەكات‏

11/05/2022

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ‏‏هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزی روسیا لە ‏‏عیراق‎ ‎و شاندێكی یاوەری كۆبۆوە.‏
بەپێی راگەیەنراوێك لەو كۆبونەوەیەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و دواكەوتنی پرۆسەی ‏‏هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو پێكهێنانی حكومەتی نوێ و  پەیوەندییەكانی روسیا لەگەڵ ‏‏عیراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ ‏كراون.‏
هەروەها نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پێویستی گفتوگۆ و گەیشتنی هێز و لایەنە ‏‏عیراقییەكان و هاریكاریی هاوبەشیان بۆ‌ لێكگەیشتن و رێككەوتن لەسەر ‏‏تێپەڕاندنی بەربەست و سەختییەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە وڵات كردۆتەوە.‏
لەبەشێكی تری ئەو كۆبونەوەیەدا شەڕو پێكادان لە ئۆكرانیاو كاریگەری و لێكەوتەكانی، تەوەرێكی دیكەی ‏كۆبونەوەكە بون و هەردوولا هیوایان خواستوە بە زوترینكات كۆتایی بە شەڕو ‏پێكادان بێت.‏
‎راشگەیەنراوە كە ‎دوایین ‏پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی ‏هاوبەش ‏تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group