سەڵاحەدین بەهائەدین ئیدانەی كوشتنی پەیامنێرەكەی ئەلجەزیرە دەكات

11/05/2022

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئیدانەی كوشتنی شیرین ئەبو عاقلەی پەیامنیری كەناڵی ئاسمانی ئەلجەزیرە دەكات.
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاندوە، بەداخێكی زۆرەوە دەستی تیرۆرو داگیركاری ئیسرائیل چوە ژیانی پامنێرو مرۆڤ و كریستیانی نیشتمانیی شیرین ئەبو عاقلە.
راشیگەیاندوە، ئەو كارە ئیدانە دەكەم و كارێكی ترە لەو زنجیرە دوژمنكارییەكەی داگیركەر بەرامبەر مزگەوتی ئەقساو شوێنەكانی تر دەیكات، جیهان دەیبینن و تەئكید دەكەینەوە تاكەی ئەم ستەمە لە گەلی فەلەستین بكرێت بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group