نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوویەوە

14/05/2022 جیهان

نەوا-
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەشێكی زۆری نرخەكەی بەدەسهێناوەتەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 50 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی داتاكان لە بازاڕەكانی مامەڵە كردن بە نەوتی خاوەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت بەرامبەر 111 دۆلار و 50 سەنت بووە، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بە 110 دۆلار و 50 سەنت فرۆشراوە.
بەپێی هەمان ئەو داتایانە، نرخی یەك بەرمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێك بە 109 دۆلار و 30 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لە چەند رۆژی رابردودا نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد، بەڵام بەهۆی داتاكانی رێكخراوی ئۆپێك كە ئاشكرای كرد، لە مانگی نیسانی رابردودا رۆژانە 2 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت كەمتر بەرهەمهێنراوە نرخەكەی دەستی بە بەرزبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی ترس لەسەر كەمبونەوەی نەوت لە بازاڕەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group