كوشتارگەی نوێی سلێمانی بەڵێن دەدات: رێگە نادەین تای خوێنبەربوون بڵاوببێتەوە

14/05/2022

نەوا-
كوشتارگەی نوێی سلێمانی بەڵێن دەدات، رێگە نادەن تای خوێنبەربوون روو لە سلێمانی بكات  و داواش لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاریان بن و گۆشتی سەر شەقامەكان نەكڕن.  
كوشتارگەی نوێی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دڵنیابن هەتا رۆڵەكانتان هەبن لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی و سەرجەم كوشتارگەكانی كوردستان، ناهێڵین ئەم پەتا نەگریسەی تای خوێنبەربوون روو لێرە بكات و رۆڵەكانتان هێڵی یەكەمی بەرگریەكی تۆكمە و توندوتۆڵ دەبن بۆ پێشگیری لەم پەتایە.
كوشتارگەكە داواشی لە هاوڵاتیان كردووە، هاوكاریان بن و بە هیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادە و شەقامەكان مەكڕن كە پشكنینی بۆ نەكراوە و تەنها خوا دەزانێت كە چیەو چۆنە.
ماوەیەكە كە تای خوێنبەربوون لە عیراق سەریهەڵداوە و چەندین توشبو و گیان لەدەستدان تۆمار كراوە، لە چەند رۆژی رابردوشدا یەكەم توشبوو لە پارێزگای هەولێر تۆمار كرا كە خەڵكی شارەكەیە و تەمەنی 17 ساڵە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group