هەپەگە: توركیا چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت

14/05/2022

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) كوشتنی ژمارەیەك سەربازی توركیاو خستنەخوارەوە فڕۆكەیەكی توركیا رادەگەیەنێت. 
لە راگەیەنراوێكدا ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بەوەكردوە، چەكدارەكانی یەژاستار درۆنێكیان لە زاپ خستۆتە خوارەوەو پێنج سەربازی توركیاشیان بەسزا گەیاندوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سوپای توركیا لە زاپ و ئاڤاشین لەبەرامبەر هێزەكانمان ناتوانێت پێشڕەوی بكات، بۆیە بەچەكی كیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانی سەنگەرەكانی شەڕ دەكات، هەروەها سوپای توركیا 21 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە سەرەڕای بۆرودومانكردنی دەیان ناوچەی تر، بەڵام روبەڕوبونەوەی بەرامبەریان بەردەمە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group