محەمەد سەڵاح: ئەگەر من باشترین یاریزانی جیهان نەبم، كەریم بنزیمەیە

28/05/2022 وەرزش

نەوا
محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەڵێت، ئەو خۆی بە باشترین یاریزانی جیهان دەزانێت، ئەگەر بگاتە حاڵەتێك خۆی هەڵنەبژێرێت بۆ باشترین، ئەوا كەریم بنزیمە دیاری دەكات.
محەمەد سەڵاح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، خۆی بە بەشاریتن یاریزانی جیهان دەزانێت، دەتوانێت ئەوە بڵێت كە لە بیركردنەوەی خۆیدا باشترین یاریزانی جیهانە.
وتوشیەتی، گرنگ نییە ئەگەر یاریزانێكی دیكەش هەڵبژێرێت ئەو هێشتا خۆی بە باشترینی جیهان دەزانێت لە مێشكی خۆیدا، لە حاڵەتێكیشدا خۆی دیاری نەكات وەك باشترین ئەوا كەریم بنزیمەی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید دیاری دەكات.
بڕیارە ئەمشەو لە یاریگای فەرەنسای نێودەوڵەتی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەیەك بگەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group