ئارێز عەبدوڵڵا: بەغدا لێمان بەبیانوە چۆن لە ریفراندۆم لێمان بەبیانو بون

28/05/2022

سەركردەیەكی یەكێتی دەڵێت: بلاسخارت چەندینجار ئاگاداری كردوینەتەوە ئاگاداری یارییەكان و پیلان و نیازەكان هەیە بۆیە حەزدەكات ناو ماڵی كورد یەكگرتوبێت و هەرێم بەهێز بێت
لەبارەی مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان و كۆبونەوەی بلاسخارت، لە دیداری یەكێتی لەسلێمانی ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە وتی: بلاسخارت دەیەوێت نیشانی بدات كە نەتەوە یەكگرتوەكان بایەخ بە عیراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان دەدات، ناوهێنانی هەرێمی كوردستان بەجیا لەعیراق ئەگەرچی بە رەخنەش بو، بەڵام گرنگ بوو، ئەوان دەیانەوێت رۆڵی نەتەوە یەكگرتوەكان پیشان بدەن، ناشبێت رۆڵیان نادیدە بگرین، خودی بلاسخارت چەندینجار ئاگاداری كردوینەتەوە هەست بەهاوسۆزییەكی زۆر دەكات ئاگاداری یارییەكان و پیلان و نیازەكان هەیە بۆیە حەزدەكات ناو ماڵی كورد یەكگرتوبێت و هەرێم بەهێز بێت تا عیراقیش بەهێز بێتەوەو كێشەكان نەمێنن و ئەمەش لەسەر دەستی نەتەوە یەكگرتوەكان بێتەدی. 
وتیشی: لەگەڵ پارتی و یەكێتی و لایەنەكان دانیشتوان و دانیشتنی زیاتریش دەكەین سەرەتا دەبێت ناوماڵی خۆمان رێكبخەین و بەرنامەیەكی هاوبەش هەبێت دابنێین بۆ ئەو مەترسیانەی كە رەنگە روبدەن، پێویستە هەرێمی كوردستان بەهێز بكەینەوە دواتر خۆمان لەگەڵ عیراق و حكومەتە فیدراڵیەكەی بەهێز بكەین.
لەبارەی مەترسییەكانی سەر هەرێمیش ئارێز عەبدولڵا وتی: مەترسی لەسەر هەرێم هەیە دادگای فیدراڵی بڕیارەكەی لەسەر نەوت و غازی هەرێم دەركرد من بەشبەحاڵی خۆم بەناحەقی دەزانم، بەڵام بڕیاری دەستوریە گەڕاندنەوەی بۆ  نیە، ئێستا پێشتر كە ئەو یاسایە هەبوو لەدوای ئەم بڕیارە هەرێم لەسەر سیاسەتی نەوتی و ئابوری بەردەوام دەبێت، ئەوان لێمان بەبیانون چۆن لە ریفراندۆم لێمان بەبیانو بون و هاتن ئێستاش بەو شێوەیەیە، لەیادیشمان نەچێت هەندێك لە دەوڵەتەكان كە چاویان بەهەرێم هەڵنایەت كە دژی حكومەتن هەوڵدەدەن كە هانی حكومەت بدەن بۆ داگیركردنەوەی بیرە نەوتەكان، ئەگەر هاتن بۆ كۆرمۆرو بای حەسەنیان گرت، چۆن شەڕی لەگەڵ دەكرێت، ئەگەر شەڕ روبدات كێ پشتیوانیمان لێدەكات، واتە ئێستا لوغمێك هەیە دەبێت نەهێڵین بتەقێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group