ئیندیپێندێنت: نزیكەی 3 هەزار سەربازی بەریتانی لە ئۆكرانیان

14/06/2022 جیهان

نەوا-
رۆژنامەی "ئیندیپێندێنت"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، نزیكەی 3 هەزار سەربازی بەریتانی لە ئۆكرانیان و هاوكاری هێزە ئۆكرانییەكان دەكەن لە شەڕی دژی روسیادا.
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەپێی زانیاریەكانی فەرماندەیەكی سەربازی جۆرجی  نزیكەی 3 هەزار سەربازی بەریتانی لە ئۆكرانیان و شەڕی دژی هێزەكانی روسیا دەكەن.
فەرماندەكە كە ناوی "مامۆكا مامۆلاشفیلی"یە و فەرماندەیی بەشێكی زۆری میلیشیا بیانییەكان دەكات لە ئۆكرانیا وتویەتی، نزیكەی 20 هەزار چەكداری میلیشیا لە ئۆكرانیادان، بەڵام ژمارەی ئەو شەڕكەرە خۆرئاواییانەی لە ریزەكانی سوپای ئۆكرانیادان نەزانراوە.
پێشتریش دوو سەربازی بەریتانی بە ناوەكانی "شۆن بینەر و ئایدن ئیسلین" و سەربازێكی مەغریبی بەناوی "سەعدون ئیبراهیم" لەلایەن هێزەكانی كۆماری دونسكەوە دەستگیر كران و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا، ئەوەش بەتۆمەتی شەڕكردن لە ریزەكانی سوپای ئۆكرانیا وەك ئەندامی میلیشیا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group