نزیكەی 30 پۆستی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕیان پێكرا

20/06/2022 عێراق

وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر ئاڵۆگۆڕكردنی 29 پۆستی باڵای تر كرد لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
بەپێی راگەیەنراوێك، لەدوای گۆڕانكارییەكانی هەریەك لەپۆستی سەرۆكی ئەركان و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر ئاڵوگۆڕی 29 پۆستی باڵای تر كرد لە وەزارەتەكەیدا. 
راشگەیەنراوە، ئەم بڕیارەی وەزیری پێشمەرگە‌ وەك هەنگاوێكی تری گۆڕانكارییەكانی ناو وەزارەت و بەرەوپێشبردنی زیاتری پرۆسەی چاكسازی ئەنجامدراوە، هەروەها ئاڵۆگۆڕكردنی پۆستەكان لە دەرئەنجامی پسپۆڕی و شارەزایی لەبوارەكاندا بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group