عیراق رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەكات

21/06/2022 عێراق

عیراق رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە كۆماری ئیسلامی ئێران و ‏ئیماراتەوە هاوردە دەكات.‏
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عیراق رایگەیاندوە، لە وەرزی هاویندا خواستێكی زیاتر لەسەر بەنزینی ‏موحەسەن هەیەو پاڵاوگەكانی عیراقیش توانای دابینكردنی ئەو رێژە ‏بەنزینەیان نیە بۆ هاووڵاتیان، بۆیە عیراق رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین ‏هاوردە دەكات لەو دوو وڵاتەوە.‏
راشیگەیاندوە، هاوردەكردنی ئەو رێژە بەنزینەش لە وەرزی هاویندا لە ‏مانگێكەوە بۆ مانگێكی تر جیاوازەو بڕی هاوردەكردنەكەش دەگۆڕێت ‏بەپێی گۆڕانكاری لە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.‏

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group