سەدر رەتیدەكاتەوە بەهۆی ئێرانەوە پاشەكشەی كردبێت

22/06/2022 عێراق

نەوا
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رەتیدەكاتەوە، بەهۆی فشاری ئێرانەوە كشابێتەوە و پەرلەمانتارانیان لە پەرلەمانی عیراق دەستیان لەكاركێشابێتەوە.
سەدر بڵاویكردووەتەوە، بۆ یەكەمجار دەیڵێم كە ئەمجارەیان كۆماری ئیسلامی ئێران فشاری لەسەر هیچ لایەنێكی شیعە دروست نەكردووە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەی باس دەكرێت گوایە كشانەوەیان بەهۆی فشاری ئێرانییەكانەوە بووە، درۆیە و هیچ راستییەكی تێدا نییە.
سەدر لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، ئەوانەی كە هەندێك كەس بە "باڵی ئێران"ناویان دەبەن، پێشێلكاری بەرامبەر دادگای عیراقی دەكەن و دەیانەوێت لە بەرژەوەندی خۆیان بەكاری بهێنن، هەروەها فشار لەسەر فراكسیۆنە سیاسیەكانی تر بە سەربەخۆكان و فراكسیۆنە ناشیعییەكانیشەوە دروست دەكەن، بەتایبەتی بۆ دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group