دژەتیرۆر راگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشەكەی كۆرمۆر بڵاوكردەوە

22/06/2022

موشەكێك ئاڕاستەی كێڵگەی كۆرمۆر سەر بە قەزای چەمچەماڵ كراو ‏لێكۆڵینەوەكانیش لەوبارەیەوە دەستیانپێكردوە.‏
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی هێزەكانی دژەتیرۆر ‏بڵاویكردۆتەوە، ‏پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی حوزەیران سەعات  4:45 خولەك، یەك كاتیۆشا ‏لە شوێنێكی نادیارەوە ئاڕاستەی كێڵگەی كۆرمۆر كراوە، هیچ زیانێكی ‏گیانی بەدواوە نەبوە.‏
راشیگەیاندوە، لە ئێستادا هێزەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی ‏دژەتیرۆر سەرقاڵی بەدواداچون و لێكۆڵینەوەن لە روداوەكەو لە داهاتودا ‏تەواوی لێكۆڵینەوەكەو وردەكارییەكەی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ‏بڵاودەكەینەوە.‏

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group