وەزارەتی كارەبا: لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا كۆتایی هاتووە و درێژ ناكرێتەوە

23/06/2022

نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا لێخۆشبونی 15%ی قەرزی كارەبا كۆتایی هاتووە و بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە.
وەزارەتەكە لە بڵاویكراوەیەكدا ئاشكرایكردووە، لە ئێستادا لێخۆشبونی 15%ی قەرزی كارەبا كۆتایی هاتووە، لەماوەی رابردودا لەپێناو بەرژەوەندی هاوبەشانی قەرزاری كرێی كارەبا بەدرێژایی 6 مانگ چەند جارێك ماوەی لێخۆشبونی كرێی كارەبا درێژكرایەوە، جارێكی دیكە بەهیچ شێوەیەك دوبارە ناكرێتەوە.
هەر لە بڵاوكراوەكەشدا هاتووە، ئەو هاوبەشانە ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزارن و كرێی كارەبایان نەداوە كرێی كارەباكەیان بدەن.
ئەوەش لە كاتێكدایە 15ی ئەم مانگە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بۆ ماوەی 90 رۆژ داشكاندنی رێژەی %15ی ئەو پێشینە و پابەندییە داراییانەی حكومەت كە لەلای هاوڵاتییانە درێژبكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group