ساسان عەونی: هیچ كێشەیەك لە ئاوی سلێمانیدا نییە و پاكە

23/06/2022

نەوا-
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، هیچ كێشەیەك لە پاكی ئاوی خواردنەوەی شارەكەدا نییە هەمووی خاوێنە و فلتەر كراوە، كاركردن لە شەقامی 100 مەتریش نەوەستاوە.
ساسان عەونی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، لەكۆبونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ سلێمانی دڵنیاكراوەتەوە، هیچ گرفتێك لە ئاوی خواردنەوەی شارەكەدا نییە، هەمووی خاوێنە و فلتەر كراوە.
وتیشی، سەبارەت بەو سەوزاییانەی لەسەر رێڕەوەكانی ئاو دەكرێت، ئەوە تەنها كاری وەزارەتی ئێمە نییە، ئەوە كارێكی تەزامونییە، پێویستە ئیدارە خۆجێییەكان لەپێناو تەندروستی هاوڵاتیان رێگری لەو كارانە بكەن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم سەبارەت بە شەقامی 100مەتری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، لە رۆژی 6ی 6 دوا بڕیار لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی دەرچووە و كاركردن تێیدا بەردەوام دەبێت .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group