فراكسیۆنی پارتی بەشداری كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

23/06/2022 عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵێنیداوە مافەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێبكات، بۆیە بەشداری كۆبونەوە نائاساییەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.
ئیخلاس دلێمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە، بەشداری كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن چونكە لێكتێگەیشتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هەیەو دڵنیاییانداوە كە مافی پێكهاتەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان پەراوێز ناخەن.
دلێمی وتوشیەتی: كێشەی گەورە هەیە لەنێوان بەغداو هەولێرداو چوارچێوەی هەماهەنگی گەرەنتی چارەسەركردنیانیداوە، لەبەرئەوەی نامەی دڵنیایی هەیە بەشداری دانیشتنە نائاساییەكەی نوێنەران دەكەین و دواتر دەبینین لەدوای ئەم قۆناغە چی رودەدات.
پێشتر ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبو، چاوەڕوانی بڕیاری سەركردایەتی پارتی دەكەن بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداریكردنی كۆبونەوەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group