وەزارەتی پەروەردە هۆشداری دەداتە قوتابیان و خوێندكارانی 12ی ئامادەیی

26/06/2022

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە خوێندكاران و قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی كە تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیاندا دەكرێن و گۆڕانكاریان بەسەردا نەهاتوە.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ساختە رەتدەكاتەوە كە باس لە دواخستنی تاقیكردنەوەكان دەكات و رایگەیاندوە، ئاگاداری قوتابیان و خوێندكاران دەكەنەوە كە ئەم بابەتە دورە لە راستیەوە و هیچ بنەمایەكی نییە، ئەو نوسراوەش ساختەیەو تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیاندا دەكرێن.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group