شەڕی روسیا و ئۆكرانیا مەترسی لەسەر 7 ملیۆن سۆماڵی دروست كردووە

05/07/2022 جیهان

نەوا-
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئەمریكی، شەڕی روسیا و ئۆكرانیا مەترسی نەبوونی ئاسایشی خۆراكی لەسەر 7 ملیۆن سۆماڵی دروست كردووە و 250 هەزار كەسیش مەترسی برسێتییان لەسەرە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، شەڕی ئۆكرانیا و روسیا مەترسی لەسەر زیاتر لە 7 ملیۆن سۆماڵی دروست كردووە و بە سەختی روبەڕوی نەبوونی ئاسایشی خۆراك دەبنەوە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها مەترسی ئەوە هەیە 250 هەزار كەس روبەڕوی برسێتی ببنەوە، بەهۆی ئەوەشەوە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا سەدان منداڵ بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی ئەو وشكەساڵیە سەختەوەیە كە لە ماوەی 4 دەیەی رابردودا خراپترینە.
لای خۆیەوە محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری كۆمەڵەی رزگاركردنی منداڵان لە سۆماڵ كە كۆمەڵەیەكی قەتەرییە باسی لەوە كردووە، قەیرانی ئێستا خراپترینە كە لە تەمەنیدا بینیبێتی، ئەوەش بەهۆی كاریگەرییەكانی شەڕی ئۆكرانیا كە بەهۆیەوە كۆمەڵگەكان لە لێواری داڕماندان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group