"ئەوانەی لە ئوردن كێشەی هاتنەوەیان هەیە پەیوەندی بەئێمەوە نیە"

20/07/2022

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،  ئەوانەی لە ئوردن كێشەی هاتنەوەیان بۆ دروستبوە پەیوەندی بەوانەوە نیە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی رایگەیاندوە، لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە ژمارەیەك هاوڵاتی دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەسعودیە گەڕاونەتەوەو لە فڕۆكەخانەی ئوردن كێشەیان بۆ دروستبوە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایدەگەیەنین ئەو حاجیانە پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەوە نیەو لەڕێگەی ئێمەشەوە سەفەریان نەكردوە، حاجیانی ئێمە لەڕێگەی هەردوو فڕۆخانەی هەولێرو سلێمانی بە ئیدارەدانێكی رێكخراو و بەبێ هیچ گرفتێك دەگەڕێنەوە بەرپرسیارێتیشان لەئەستۆی ئێمەیە.
وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاندوە، پێش ئەنجامدانی پرۆسەكەش چەندین جار جەختمانكردۆتەوە كە هەموو پرۆسەیەكی حەجكردن تەنها لەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیەوە دەبێت، تاوەكو هاوڵاتیانمان دوربن لەهەر كێشەیەك كە بەمشێوەیە رودەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group