لاپۆرتا: چیرۆكی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی نەهاتووە

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا-
خوان لاپۆرتا دەرگای لەبەردەم گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێری پێشووی یانەكە و ئێستای پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كردەوە لە داهاتوودا و دەڵێت، پێی وانییە چیرۆكی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی هاتووە.
لاپۆرتا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی وەرزشی "ASPN"دا وتویەتی، پێموانییە چیرۆكی مێسی لەگەڵا بەرشەلۆنە كۆتایی هاتووە، تاوەكو ئێستاش ئەگەرەكان كراوەن و بەرپرسیارێتی ئەوانە كە دڵنیابنەوە ئەو چیرۆكە كۆتاییەكی جوانتری دەبێت لەوەی هەبوو.
رونیشیكردووەتەوە، دڵخۆش نیم بەو شێوازەی مێسی پێی چووە دەرەوە لە بەرشەلۆنە، وەك سەرۆكی یانەكە پێی وایە ئەوەی كردووە كە دەبوایە بكرایە لە بابەتی رۆشتنی مێسی، بەڵام لەسەر ئاستی كەسی قەرزاری مێسییە.
وەرزی رابردوو لیۆنێل مێسی بەشێوەیەكی كتوپڕ یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشتوو بەبێ‌ بەرامبەر روویكردە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، ئەوەش هاندەرانی یانەكەی نیگەران كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group