دابەشكردنی موچەی مانگی 7 دوادەكەوێت

31/07/2022

نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد، بەهۆی چارەسەر نەكردنی گرفتی دابەشكردنی موچە لە سلێمانی، دابەشكردنی موچەی مانگی 7 دوادەكەوێت.
سەرچاوەكە بە میدیاكانی سەربە پارتی وتووە، دابەشكردنی موچەی مانگی 7 دوادەكەوێت، ئەوەش بەهۆی چارەسەر نەكردنی گرفتی دابەشنەكردنی موچە لە سنوری سلێمانی و نەگەڕانەوەی داهاتی ئەو پارێزگایە.
بەپێی وتەكانی سەرچاوەكە، بڕی 200 ملیار دینار نێردراوە بۆ بانكەكانی سلێمانی، بۆئەوەی موچەی مانگی 7 بەبێ دواكەوتن دابەشبكرێت، بەڵام بڕی 30 ملیار دینار لەو پارەیە بۆ موچەی مانگی حوزەیران خەرجكراوە و داهاتی ناوخۆش هێشتا نەگەڕاوەتەوە. ئەمڕۆ یەكشەممە كە دەكاتە 31ی 7ی 2022 كۆتا رۆژی مانگی تەموزە و تاوەكو ئێستا دابەشكردنی موچە دەستی پێنەكردووە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی چەند بەڕێوەبەرایەتییەك لە سنوری پارێزگای سلێمانی تاوەكو ئێستا موچەی مانگی 6یان وەرنەگرتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group