حكومەتی هەرێم دووشەممەی كردە پشووی فەرمی

06/08/2022

نەوا-
بەهۆی 10ی موحەرەمەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی دووشەممە 8ی 8ی 2022ی لە سەرجەم دامودەزگاكان كردە پشووی فەرمی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، رۆژی دووشەممە 8ی 8ی 2022 كە هاوكاتە لەگەڵ 10ی موحەرەمی 1444ی كۆچی لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت.
باس لەوەشكراوە، رۆژی دواتر كە سێشەممە 9ی 8ی 2022 دەكات دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكان دەست پێدەكاتەوە.
بڕیارە رۆژی دووشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت، بەڵام دیار نییە بەهۆی پشووەكەوە دوادەكەوێت یاخود دابەشكردنی موچە لەو رۆژەدا بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group