عیراق ئیدانەی هێرشەكانی ئیسرائیل دەكات

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاندوە، عیراق ئیدانەی هێرشە دوژمنكارانەكەی ئیسرائیل دەكات كە چەند ناوچەیەكی جیاوازی لە كەرتی غەززە كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی فەڵەستین گیانیانلەدەستداوە كە لەنێوانیاندا منداڵ هەیەو ژمارەیەكی تریش بریندار بون.
سەحاف راشیگەیاندوە، زمانی توندوتیژی كە قەوارەی زایۆنیستنی بەكاریدەهێنێت گرژیییەكان زیاتر دەكەن و رێگر دەبێت لە گەیشتن بە چارەسەری كێشەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group