دەستەی مافی مرۆڤ: سەرجەم دەستگیر كراوانی خۆپیاشاندانەكەی سلێمانی ئازاد كراون

10/08/2022

نەوا-
نوسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ  ئاشكرای كرد، ئاسایشی سلێمانی سەرجەم دەستگیر كراوانی خۆپیشاندانەكانی ئازاد كردووە.
دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، رۆژی سێشەممە 9ی 8ی 2022 تیمی بەدواداچوون و چاودێری لە نوسینگەی سلێمانی كە پێكهاتبوو لە بەڕێوەبەری نوسینگە و لێپرسراوی هۆبەی چاودێری گرتوخانەكان و لێپرسراوی هۆبەی چاودێری و دۆكیۆمینت كردن سەردانی بەشی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیان كرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ رەوشی راگیراوان و بەندكراوان.
ئەوەش هاتووە، بە تایبەتی راگیراوانی خۆپیشاندانی سلێمانی و دەوروبەری لە 6ی 8ی 2022، لە دیدارێكدا باسی باشتر كردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردولا و ئاستی جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و رەوشی راگیراوان و بەندكراوان لە ڕووی مرۆییەوە كرا.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەروەها بە تیمی نوسینگەی سلێمانی راگەیەنرا كە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە سەرجەم دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكان ئازاد كراون.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group