ڤایرۆسێكی نوێی كوشندە دەركەوت و تاوەكو ئێستا 36 كەس توشبوون

10/08/2022 جیهان

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی چین ئاشكرای كرد، بەهۆی ڤایرۆسی "لانجیا"وە كە لەو وڵاتە دەركەوتووە تاوەكو ئێستا 36 توشبوو تۆمار كراون.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كرد، ڤایرۆسی لانجیا كوشندەیە و مەترسیەكەی لە كۆرۆنا كەمتر نییە، یەك لەسەر سێی ئەوانەی كە بە قورسی توشبوون بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی چین بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو ئێستا 36 توشبووی ڤایرۆسی لانجیا لە چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تۆمار كراون.
زانایان باس لەوە دەكەن، گیانداری " Soricida" كە سەربە خێزانی "ژیژك"ە هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیە، زۆرینەی ئەوانەی توشبوون تاوەكو ئێستا نیشانەكانیان سوكە و وەك ئەنفلۆنزا وایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group