بارزانی: هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بەمەرجێك پابەندی ئەنجامبن

11/08/2022

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.
بەپێی راگەیەنراوێك، سەرۆك مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی سیادە كۆبونەوەتەوەو تیایدا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پرۆسەی سیاسی عیراق ئاڵوگۆڕ كردوەو جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كراوەتەوە بۆ دەربازبون لە چەقبەستویی سیاسی.
ئاماژە بەوەشكراوە، پەیوەست بە قەیرانی سیاسی عیراق هەردوولا ئەوەیان دوپاتكردۆتەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاڕاستەی باشتركردنی دۆخی سیاسی عیراق و كۆتاییهاتنی قەیرانی سیاسی بێت.
هەروەها لە راگەیەنراوەكە هاتوە، لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group