نوسەیف: بڕوانامەی وەزیری گواستنەوە ساختەیە

20/09/2022 عێراق

سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیری گواستنەوەی عیراق تۆمار كرا بەتۆمەتی ساختەكردنی بڕوانامەكەی.
عالیە نوسەیف ئەندامی لینەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سكاڵای یاساییمان لەسەر وەزیری گواستنەوەی ئەم كابینەیەی حكومەت تۆماركردەو بەپێی مادەی 456ی یاسای سزادانی عیراقی، چونكە وەزیری گواستنەوە تەنها بڕوانامەی ئەكادیمی هەیە نەك بەكالۆریۆس كە پێشتر بانگەشەی بۆ كردوەو پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردوەو پۆستی پێوەرگرتوە.
نوسەیف وتوشیەتی: لە دادگای فیدراڵی سكاڵاكەمان تۆمار كردوە بە ساختەبونی بڕوانامەكەی پێشتریش سكاڵایەكی تری لەسەر تۆمار كراو رەتكرایەوە، چونكە نوێنەرایەتی مافی گشتی و ئیرادەی گەلی نەدەكرد، بەڵام ئەمجارەیان وەك نوێنەران تۆمارمانكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group