"گرژییەكانی عیراق هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیرییەكەی "

20/09/2022 جیهان

لە نیویۆركی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، 77هەمین كۆبونەوەی رێكخراوی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستیپێكرد.
لەوتاری دەستپێكی كۆبونەوەكەدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: گرژییەكانی عیراق هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیرییەكەی.
لەبەشێكی تردا وتی: جیهانمان لە كێشەیەكی گەورەدایە دابەشبون تا دێت رۆدەچێت و زیاد دەكات بە دابەشبونی جیۆسیاسی كە ئەنجومەنی ئاسایشی و یاسای نێودەوڵەتی دادەڕوخێنێت.
لە كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتوەكان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و شاندێكی یاوەری بەشدارن و بڕیارە كازمی وتاری عیراق لەو كۆبونەوەیەدا پێشكەش بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group