روسیا ژمارەی كوژراوانی سوپای ئۆكرانیا و وڵاتەكەی راگەیاند

21/09/2022 جیهان

نەوا-
سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا ئاشكرای كرد، لە شەڕی ئۆكرانیادا زیاتر لە 61 هەزار سەربازی ئۆكرانی كوژراون و نزیكەی 6 هەزار سەربازی روسیا كوژراون، لە تواناشیاندایە 300 هەزار سەربازی یەدەگ بانگهێشت بكەن.
شویگۆ لە وتەیەكدا سەبارەت بە شەڕی ئۆكرانیا كە چەند مانگێكە بەردەوامە وتویەتی، لەو شەڕەدا تاوەكو ئێستا 61 هەزار و 207 سەربازی ئۆكرانی كوژراون، هەروەها 49 هەزار و 368 سەربازی تر بریندار كراون، تاوەكو ئێستاش 5 هەزار و 939 سەربازی روسیا لە ئۆكرانیا كوژراون.
پێشی وایە، ئەوان تەنها شەڕ لەگەڵ ئۆكرانیا ناكەن بەڵكو لەگەڵ هەموو خۆرئاوادایە، 70 مانگی دەستكردی سەربازی و 200 مانگی دەستكردی تر كە سەربە خۆرئاوان هاوكاری ئۆكرانیا دەكەن، هەروەها 150 راوێژكاری ناتۆ هاوكاری سوپای ئۆكرانیا دەكەن.
سەبارەت بە بڕیاری ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ بانگهێشتكردنی بەشێكی سوپای یەدەگی روسیا بۆ شەڕی ئۆكرانیا وتی، ژمارەیەكی زۆر سەربازی یەدەگیان هەیە و لە توانایاندایە 300 هەزار سەرباز بانگهێشت بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group