فرۆشگای ئەو قوتابخانەیە داخرا كە دەیان قوتابی ژەهراویكرد

22/09/2022

فرۆشگای ئەو قوتابخانەیە داخرا كە بەهۆیەوە 100 منداڵی رەوانەی نەخۆشخانە كرد بەهۆی ژەهراویبونەوەو لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش بەدواداچون بۆ هۆكارەكانی ئەو روداوە دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، پاشئەوەی ژمارەیەك خوێندكار بەهۆی خواردنی ناتەندروستی فرۆشگای قوتابخانەی نەهری لەگەڕەكی هەواری شاری سلێمانی دوچاری نەخۆشی و ژەهراویبون بە خۆراك هاتبون، لیژنەی دایەنگەو باخچەو فرۆشگای قوتابخانەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی قوتابخانەكەیان كردو لە نزیكەوە بەدواداچونیان بۆ حاڵەتەكە كرد، لەهۆكارەكانی ژەهراویبونی خوێندكارەكانیان كۆڵیەوەو دەركەوت بەهۆی كەمتەرخەمی و پابەندنەبونی فرۆشگاكە بوە بە مەرج و رێنماییە تەندروستیەكانەوە.
 لەبارەی چۆنێتی چاودێریكردن و بەدواداچونكردن بۆ حاڵەتەكەش بەهار رەمەزان سەرۆكی لیژنەی چاودێریكردنی دایەنگەو باخچەو فرۆشگای قوتابخانەكان رایگەیاند: لە سەردانەكەیاندا بۆ قوتابخانەكە لیژنەكەیان رێنمای پێویستیانداوە بە ستافی فرۆشگاكەو ئاگاداریان كردونەتەوە كە پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن، پێیان راگەیاندون لە ئەگەری دوبارە كردنەوەیدا فرۆشگاكە روبەڕوی سزای دارایی و یاسایی دەكرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە فرۆشگاكە لەلایەن لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە داخراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group