تەندروستی جیهانی: بارودۆخی كۆرۆنا لە هەركاتێكی تر باشترە

29/09/2022 جیهان

نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە ئێستادا زۆر كەمە و بارودۆخی پەتاكە لە هەر كاتێكی تر باشترە.
تیدروس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە جنێف وتی، ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا زۆر دابەزیوە و ئێستا بارودۆخ لە هەركاتێكی تر باشترە، لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤایەتی پێویستی بە چەندین ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی كۆتایی بە كۆرۆنا بهێنێت.
رونیشیكردووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە ترۆپكیدا 10% تێنەپەڕی ئەویش لە سەرەتای 2021، ئێستاش بارودۆخ زۆر باشە، لەگەڵ ئەوەشدا بڵاوبوونەوە بەردەوام دەبێت و ڤایرۆسەكە خۆی دەگۆڕێت و گۆڕاوی مەترسیدارتر دەردەكەوێت.
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە كۆتایی تونێلی شەڕی دژی كۆرۆنا روناكیەك هەیە، بەڵام مرۆڤایەتی رێگەیەكی درێژی لەبەردەستە و تاوەكو ئێستاش تونێلەكە تاریكە و بەربەستی زۆری تێدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group