شاسوار عەبدولواحید: تونێلی دەربەندیخان چاكدەكەینەوەو پارەشم ناوێت

02/10/2022

نەوا-
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: چاككردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە 160 هەزار دۆلار چاكدەكەنەوە.
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردۆتەوە، تەنها گەڕانێكی گوگڵم كرد كە چۆن تونێل  چاك دەكرێتەوەو كەلوپەلی پێویستمان كڕی و ئامادەمان كرد، ئەمە نە عیلمی زەرەیەو نە چونە سەر مانگە.  
راشیگەیاندوە، حكومەتی هەرێم دەڵێت بە 3 ملیۆن و 160 هەزار دۆلار چاكدەكرێتەوە ئێمە بە 160 هەزارەكە چاكی دەكەینەوەو پارەشم ناوێت، با ئەو سێ ملیۆنە لە دەربەندیخان و گەرمیان خەرج بكەن.
پێشتر وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایگەیاند: وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی بڕی 187 ملیۆن و 828 هەزار دینار بۆ پرۆژەی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەربڕیوەو دوای ئەوەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كرد بۆ كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە، وەك وەزارەت وەڵامیان درایەوە بەڵام، نەهاتنە پێشەوەو كارەكەیان نەكردو تەنها نمایش و بانگەشەیەكی راگەیاندنیان بەڕێوەبرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group