عیراق.. گرێبەستێك بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی غاز واژۆ دەكرێت

02/10/2022 عێراق

نەوا-
كۆمپانیای نەوتی زیقار گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكیدا واژۆ دەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی غاز.
ئەنوەر هادی بەرپرسی بەشی وەبەرهێنان لە كۆمپانیای نەوتی زیقار رایگەیاندوە، هەوڵدەدەن لە ماوەكانی داهاتودا بەرهەمی غاز لە 20 ملیۆن پێ سێجاوە بەرزبكەنەوە بۆ 200 ملیۆن پێ سێجا (مقمق) لەهەردو كێڵگەی ناسریەو غەراف.
ئەنوەر هادی راشیگەیاندوە، گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیای (بیكەر هیوز)ی ئەمریكا واژۆ كردوەو كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی ئەو ئاستە لەهەردوو كێڵگەكە دەستیانپێكردوە، كاری كۆمپانیاكە كاریگەریشی دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی نەوتی خاو لە هەردوو كێڵگەكە بە رێژەی 80%.
جێی ئاماژەیە كۆمپانیای نەوتی زیقار لەساڵی 2019ـەوە دەستیكردوە بە وەبەرهێنان لەغازداو هەوڵدەدات بەرهەمی ئەو دوو كێڵگەیە پەرەپێبدات و فراوانی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group