توێژینەوەیەكی نوێ باشترین تەمەن بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان دیاری دەكات

26/10/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی باشترین تەمەن بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان ئاشكرا دەكات و بەپێی ئەو توێژینەوەیە، پێش گەیشتنە تەمەنی 35 ساڵ باشترین كاتە بۆ وازهێنان.
بەپێی توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری "ساینس ئەلێرت" بڵاوكراوەتەوە، لە هەر تەمەنێكدا واز لە جگەركێشان بهێنیت سودی زۆر گەورەی دەبێت، بەڵام باشترین تەمەن بۆ وازهێنان پێش گەیشتنە 35 ساڵە، بەتایبەتی ئەوانەی لە تەمەنێكی زۆر گەنجەوە دەستیان پێكردووە.
ئەوەش هاتووە، ئەوانەی پێش ئەو تەمەنە وازدەهێنن دوای ماوەیەك ئەگەری مردنیان بە جگەرە وەك هەمان ئەو كەسانە وایە كە هەرگیز جگەرەیان نەكێشاوە، ئەوانەشی لە  35 ساڵ بۆ 44 ساڵ وازدەهێنن رێژەی مردنیان 21% زیاترە لەوانەی هەرگیز جگەرە كێش نەبوون، بەڵام ئەوانەی لەنێوان 45 بۆ 54 ساڵ وازدەهێنن ئەگەری مردنیان 47% زیاترە بەرامبەر ئەوانەی جگەركێش نین.
لە توێژینەوەكەدا داتا و زانیاری 550 هەزار كەسی پێگەیشتوو وەرگیراوە لەنێوان ساڵی 1997 بۆ 2018 و تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 84 ساڵی بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group