هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار بە بەشداری نزیكەی 450 جوتیار و فرۆشیار بەڕێوەدەچێت

27/10/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
هەشتەمین فێستیڤاڵی هەنار بە بەشداری نزیكەی 450 جوتیار و فرۆشیار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، فێستیڤاڵەكەش 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای هەڵەبجە هەشتەمین فیستیڤاڵی هەنار بەڕێوەدەچێت كە تێدا چەندین بەروبومی جیاواز نمایشكرا و ئامانج لە فیستیڤاڵەكەش بە بازاڕكردن و ساغكردنەوەی هەنار و بەربوومەكانی دیكەی ناوچەكەیە.
رێكخەرانی فیسیڤاڵەكە باس لەوەدەكەن، لە فیستڤاڵەكەدا نزیكەی 450 جوتیار و فرۆشیار بەشداریان تێدا كردووە و بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
بە وتەی جوتیارانی ناوچەكە ئەمساڵ بەرهەمی هەناری هەڵەبجە كەمیكردووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەڵام بەرهەمەكەی ئەمساڵ باشە، هەناری هەڵەبجە یەكێكە لە بەروبوومە ناودارەكانی هەرێمی كوردستان كە لەم چەند ساڵەی دواییدا خواستێكی زۆری لەسەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group