هونەمەندێك بۆ نەوا: بۆ یەكەمجار ئاڵای كوردستانم لە ئۆركسترایەكی جیهانی دانا

14/11/2022 هەمەڕەنگ

محەمەد فاتیح حامید-
هونەرمەندی تاراوگە كاروان حەمید حەللاق بەشداری لە ئۆركسترایەكی جیهانی بەناوبانگ كرد لە وڵاتی هۆڵەنداو سێ گۆرانی بەزمانی كوردی پێشكەشكرد.
هونەرمەند كاروان حەمید حەللاق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ رادیۆی نەوا رایگەیاند: كۆنسێرتەكە بەناونیشانی (مۆزیك گەلان پێكەوە دەبەستێت) لەشاری Hemstede لە وڵاتی هۆڵەندا بەسەرپەرشتی ئۆركسترایەكی بەناوبانگی ئەو ناوچەیە رێكخراو چین و ئۆكرانیاو كوردستان و ئێران و هۆڵەنداو وڵاتانی تر  بەشداریان تیادا كرد.
وتیشی: بۆیەكەمینجار بو توانیمان ئاڵای كوردستان لەپشتی ئۆركستراكە شانبەشانی ئاڵاكانی تری جیهان دابنێین و من بە سێ گۆرانی بەشداریم كردوەو بەردەوام دەبم لەناساندنی فۆلكلۆری گۆرانی كوردی بەخەڵكی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكرد  كە جەماوەرێكی زۆر ئامادەی كۆنسێرتەكەی بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group