چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی كرایەوە

17/11/2022 هەمەڕەنگ

نەوا - 
ئەمڕۆ چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی كرایەوە و نزیكەی 250 خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە لە 20 وڵاتی جیهانەوە تێدا بەشدارن.
شەوقی عومەر جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێشانگاكە كە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 200 خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە بەشدارن و 50 هەزار ناونیشان و نزیكەی 2  ملیۆن كتێب نمایش كراوە.
رونیشیكردووەتەوە، خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە لە هەرێمی كوردستان، عێراق، توركیا، ئێران، سووریا، سعودیە، ئوردن، سوێد، هۆڵەندا، بەریتانیا و دانیمارك و وڵاتانی دیكە بەشدارن، رێژەی داشكاندن بەپێی دەزگا و خانەكان لەنێوان 30% بۆ 40% دەبێت.
هاوكات مەروان حەمە خورشید بەرپرسی راگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، لە پێشنگاكەدا جیاواز لە خستنەڕوی كتێب، رۆژانە چەندین دیدار و سیمینار بۆ دەزگا رۆشنبیرییەكان رێكدەخەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group