ئەردۆغان سەرەخۆشی لە گەلی فەلەستین دەكات

19/11/2022 جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پرسەنامەیەك ئاڕاستەی مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین كرد.
پاشئەوەی بینایەك لە كەرتی غەززە ئاگری گرت و سوتا، بوەهۆی گیانلەدەستدانی 22 فەلەستینی كە كە زۆربەیان ژن و منداڵ بون.
بەوبۆنەیەوە سەرۆك كۆماری توركیا لە پرسەكەیدا بۆ مەحمود عەباس رایگەیاندوە، بەداخێكی زۆرەوە روداوی ئاگركەوتنەوەكەمان بیست كە بەوهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی فەلەستینی گیانیانلەدەستدابو، بەو بۆنەیەوە گەلی توركیا سەرەخۆشی لە گەلی فەلەستینی برا دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group