پەرلەمانتارێك: قەبارەی بودجە 130 ترلیۆن دینار دەبێت

21/11/2022 عێراق

نەوا
ئیخڵاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، سەقفی بودجە دەگاتە 130 ترلیۆن دینار و كوردتهێنان 25% دەبێت، پێشبینی ئەوەش دەكەن لە 2 هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاساكە بنێردرێتە پەرلەمان.
ئیخڵاس دلێمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، بەپێی یاسای ئیدارەدانی دارایی پرۆژە یاسای بودجە لە ناوەڕاستی تشرینی یەكەمدا دەنێردرێتە پەرلەمان، لیژنەی دارایی لەماوەی 2 مانگدا گۆڕانكارییەكانی لە پرۆژە یاساكەدا دەكات، رەشنوسی پرۆژە یاساكە لە وەزارەتی دارایی دیراسە كراوە، بەڵام تاوكو ئێستا رادەستی ئەنجومەنی وەزیران نەكراوە، بۆ ئەوەی بینێرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان 85 بۆ 87 دۆلاردایە بەڵام نازانن لە پرۆژە یاسای بودجەدا چەند دانراوە، لەماوەی 15 رۆژدا پرۆژە یاساكە دەنێردرێتە ئەنجومەنی وەزیران و دواتر پەرلەمان، ئەگەری هەیە لە مانگی كانونی یەكەمی 2023 پەسەند بكرێت.
سەبارەت بە قەبارەی بودجە ئیخڵاس دلێمی وتویەتی، لە نێوان 128 بۆ 130 ترلیۆن دینار دەبێت، هەروەها كورتهێنان تێیدا دەگاتە 25%.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group