تۆكایێڤ كرایەوە بە سەرۆك كۆماری كازاخستان

21/11/2022 جیهان

نەوا-
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەكان لە كازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆكایێڤ بە بەدەستهێنانی 81.31%ی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێشوەختەدا توانیویەتی بۆ جارێكی دیكە ئەو پۆستە بەدەستبهێنێتەوە.
كۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەكان ئەنجامە بەراییەكانی حەوتەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بڵاوكردەوە كە رۆژی یەكشەممە لە سەرتاسەری كازاخستان ئەنجامدرا و 6 كەس بۆ ئەو پۆستە خۆیان كاندید كردبو.
بەم پێیە لەكۆی نزیكەی 12 ملیۆن دەنگدەر زیاتر لە هەشت ملیۆن بەشداریان لەهەڵبژاردنەكەدا كردوەو 6 ملیۆن و 456 هەزارو 391 دەنگدەریش دەنگیان بە تۆكایێڤ داوە.
دوای بڵاوبونەوەی ئەو ئەنجامانە لەدوای هەڵبژاردنەكانی 2019ـەوە بۆ جارێكی دیكە قاسم جۆمەرت تۆكایێڤ بە سەرۆك كۆماری كازاخستان هەڵبژێردرایەوەو بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group