هێزێكی ئەمریكی 500 كۆچبەری لە بەلەمێكدا لە كەنارەكانی یۆنان رزگار كرد

22/11/2022 جیهان

نەوا
لەلایەن هێزێكی سەربازی ئەمریكییەوە، 500 كۆچبەر لە كەنارەكانی یۆنان رزگار كران كە لە بەلەمێكدا بوون و دواتر گواستراونەتەوە شارۆچكەیەكی یۆنان.
شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە، لە درەنگانێكی شەوی رابردوودا بەلەمێكی ماسیگرتن كە 500 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دورگەی كریتی كەوتووەتە مەترسیەوە.
باسی لەوەش كردووە، پۆلیسی كەنارەكانی یۆنان ئۆپراسیۆنێكی گەورەیان ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی بەهێزی شەپۆلی دەریاوە نەیانتوانیوە ئەو كۆچبەرانە رزگار بكەن، بۆیە داوای هاوكارییان لە هێزێكی سەربازی ئەمریكی كردووە كە لە دورگەی كریتی جێگیركراون، ئەو هێزە بە هانای ئەو كۆچبەرانەوە چوون و رزگاریان كردوون.
دەزگای لوتكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كۆچبەرەكان گواستراونەتەوە شارۆچكەی "خانیا" لە یۆنان و تاوەكو ئێستا ناسنامەیان نەزانراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group