مالكی: هەندێك لایەن داوای وەزارەتیان دەكردو هەڕەشەشیان دەكرد

22/11/2022 عێراق

نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: بەچەكەوە خۆی كردۆتە قوربانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لەعیراق و تەنها ئامانجیان پێكهێنانی حكومەت بوە بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع ئەلسودانی.
لە چاوپێكەوتنێكدا نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا باسی لە گرفتەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەت كردو رایگەیاند: لەكاتی پێكهێنانی حكومەتدا هەندێك لایەنی سیاسی سوربون كە ئەو وەزارەتەو ئەو كەسەی خۆیان دەیانخواستن ببێتە وەزیر، ئێمە ئەوانەمان رەتكردەوە، بەڵام هەندێك كات ناچاریش دەبوین وەڵامی هەندێك داواكاریان بدەینەوە بۆئەوەی حكومەت پێكبهێنرێت، چونكە هەندێكیان هەڕەشەی كشانەوەیان دەكرد.
لەبارەی ئەوەی بۆچی داواكاریی ئەو لایەنانەیان قبوڵ نەكرد نوری مالكی وتی: ئەوان هەڕەشەی كشانەوەیان دەكرد ئێمە هەستمان دەكرد بەرپرسین بەرامبەر بە حكومەت من رۆحی خۆم كردە قوربانی و بە چەكەوە وەستاوم بەرگریم لە پرۆسەی سیاسی دەكرد، من بەسودانیم وت حكومەت پێكبهێنە ئەگەر بە 15 وەزیریشەوە بێت، ئامانجی ئێمە تەنها پێكهێنانی حكومەت بو ئێستا گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە دەمانویست حكومەت پێكبێت و  دواتر باس لە قۆناغی نوێ بكەین، چۆن دەبێت رێگە بدەین داواكاریمان بەسەردا بسەپێنرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group