یاقوت: ئاسایشی سنورەكان بەشێكی پەیوەندییەكانمانە لەگەڵ بەغداو هەرێم

24/11/2022

نەوا-
مەولود یاقوت كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم رایگەیاند، توركیا بوەتە دەروازەی عیراق كە بەڕوی خۆرئاوادا كراوەتەوەو ناوەندێكی گرنگە لەبوارەكانی وەك گەشتیاری، پەروەردەو تەندروستی.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ مەلود یاقوت رایگەیاندوە، پەیوەندییەكانی ئەنقەرەو هەولێر لەئاستێكی باشدایەو فرەلایەنە، بازرگانی رەهەندێكی گرنگە كۆمپانیا توركییەكان رۆڵێكی بەرچاویان لە گەشەسەندنی هەرێمی كوردستاندا گێڕاوە، لەساڵی 2021دا قەبارەی بازرگانی 20 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوەو پێشبی دەكەن ئەمساڵ قەبارەكە زیاتر بەرزبێتەوە.
كۆنسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم باسی لەوەشكردوە، ئاسایشی سنورەكان بەشێكی گرنگی پەیوەندییەكانە لەگەڵ هەردوو حكومەتی ناوەندیی و هەرێمدا، دەمانەوێت گفتوگۆكانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە هەستیارییەكانی یەكتر پێشبخەین، ئەمە بەشێكی گرنگی گفتوگۆكانمانە لەگەڵ هەولێر، بە واتایەكی دیكە چاوەڕێی ئەوە دەكەین لەعیراق كۆتایی بەبونی پەكەكەو رێكخراوەكانی فەتحوڵڵا گولەن بهێنێت، هیوادارین حكومەتی نوێی بەغداش هەنگاوی كۆنكرێتی لەوبارەیەوە بنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group