مۆدریچ: خراپترین ناوبژیوان ئۆرتاسۆی ئیتاڵییە

14/12/2022 وەرزش

نەوا-
لۆكا مۆدریچ یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا لەپاش ئەو ئەنجامەی بەدەستیانهێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رەخنەی لە ناوبژیوانی یارییەكە گرت.
پاشئەوەی لە یاری پێش كۆتایی هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیاو ئەرجەنتین بەریەككەوتن، لەئەنجامدا ئەرجەنتین توانی بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە كرواتیا بباتەوەو بچێتە قۆناغی كۆتایی جامی جیهانی قەتەر.
لۆكا مۆدریچ یاریزانی هەڵبژاردەی كرواتیا دەڵێت، تائێستا خراپترین ناوبژیوان كە بینیبێتم دانیێڵ ئۆرتاسۆی ئیتاڵی بوە كە ناوبژیوانی یارییەكەی كرواتیاو ئەرجەنتینی كردوە.
مۆدریچ راشیگەیاندوە، كاتێك كە رەخنە لەو ناوبژیوانە دەگرم مەبەستەكە ئەوەنییە كە سەرنەكەوتوین، بەڵكو ئەوە راستیەكە باسی دەكەم، ئێمە زۆر بەباشی یاریمانكرد تا ئەوكاتەی ئەو ناوبژیوانە لێدانێكی یەكلاكەرەوەی نادروستی لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین گرت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group