وێنەكانی مێسی ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

19/12/2022 وەرزش

نەوا-
دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانی قەتەر لەلایەن هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك لە ئینیستاگرام، لیۆنێل مێسی ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد. 
جامی جیهانی ساڵی 2022  كۆتاییهات و پاشئەوەی ئەرجەنتین و فەرەنسا روبەڕوی یەكتر بونەوە لەسەرەتادا یەكسانبون بە ئەنجامی (3-3) ، لیۆنێل مێسی توانی 2  گۆڵ تۆماربكات پێش ئەوەی لێدانی یەكلاییكەرەوە دەستپێبكات، ملیۆنان كەس لە سەرانسەری جیهان لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵیان بینی كە جامە زێڕینەكەی بەدەستەوەیە، لەوكاتەشدا چەند وێنەیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام  بڵاوكردەوەو لەسەر وێنەكەش نوسیویەتی (پاڵەوانەكانی جیهان، زۆر جار خەونم پێوە بینیوە، ئەوەندە ویستومە تا ئێستاش ناكەوم، باوەڕ ناكەم...... زۆر سوپاس بۆ خێزانەكەم، بۆ هەموو ئەوانەی پشتگیریم دەكەن و هەروەها بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان پێمان هەبوو ).
بڵاویشكراوەتەوە، ژمارەی لایكەكانی پۆستەكەی مێسی لە ئێستادا 46 ملیۆنی تێپەڕاندوە، بەوەش پلەی دوەمی بەدەستهێناوە لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەڕوی زۆری ژمارەی لایكەكانەوە، وێنەكە لە ماوەی 39 خولەكدا 10 ملیۆن لایكی بەدەستهێناوەو ئەوەش بەرزترین ریكۆردە بۆ مێژوی ئینیستاگرام.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group