پشوی فەرمی لە پارێزگای بەسرە راگەیەنرا

18/01/2023 وەرزش

نەوا-
بەبۆنەی یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25، پارێزگاری بەسرە پشوی فەرمی راگەیاند.
ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، رۆژی پێنجشەممە 19-1 لەسەرجەم فەرمانگەكانی پارێزگای بەسرە پشوی فەرمی دەبێت جگە لە فەرمانگەكانی ئەمنی و تەندورستی.
راشیگەیاندوە، پشوەكە بۆ ئاسانكاریكردنی گواستنەوەو ئامادەبونی هاندەرانە بۆ ناو ئەو یاریگایەی كە یاری كۆتایی جامی كەنداو 25ی لێدەكرێت.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە یاری كۆتایی جامی كەنداو لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و عومان ئەنجامبدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group