وتەبێژی یەكێتی: لەگەڵ پارتی زنجیرەیەك كۆبونەوەی گرنگ دەكەین

30/01/2023

نەوا - 
سۆران جەمال تاهر وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی سەرەتایەك بوو بۆ زنجیرە كۆبوونەوەیەكی گرنگ، لە بارەی ئابوریی و دارایی و هەڵبژاردن و ئیدارەدانی هەرێم.
سۆران جەمال تاهیر ئاماژەی بەوەشداوە، كۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ یەكێتی سەرەتایەك بوو بۆ زنجیرە كۆبوونەوەیەكی گرنگ، ئەو پەیامانەی لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە بەیەكیان دەدا، ئێستا لەسەر مێزی كۆبوونەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.
رونیشیكردووەتەوە، چەندین كۆبوونەی دیكە دەكرێت لەبارەی ئابووری و دارایی، هەڵبژاردن، بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وڵات و ئەو نایەكسانییانەی لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەن.
وتەبێژەكەی یەكێتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، گرنگی كۆبوونەوەكەی شاندی پارتی و یەكێتی، خستنەرووی بیر و باوەڕ و گلەییەكانی هەردوولا بوو، ئومێد دەكەن وردە وردە كێشەكان چارەسەر بكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group