نەوا -
رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، كۆشكی سپی گەلی ئەمریكا بەلاڕێدا دەبات سەبارەت بە جەنگی ئۆكرانیا، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم رادەكێشێت.
رۆژنامەی The American Conservative لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمریكییەكان لە قەبارەی ئەو كارەساتەی رودەدات تێناگەن كە حكومەتی ئەمریكا رای كێشاونیەتییە ناوی، گەلی ئەمریكی ئاگاداری روداوەكانی ئۆكرانیا نین و راگەیاندنی خۆرئاوا تەنها بیروبۆچوونی ئۆكرانیەكان و خۆرئاوا بڵاودەكەنەوە.
ئەوەش هاتووە، ئایا ئەگەر رۆژێك لە رۆژان ئەمریكییەكان لە خەو هەستان و بیستیان كە سوپای وڵاتەكەیان لەسەر سنورەكانی ئۆكرانیایە بۆ شەڕ كردن دژی روسیا ئەوا چی دەڵێن؟ یاخود ئەمریكییەكان ئامادەی شەڕی ئەتۆمین بۆ ئەوەی سیاسیەكانیان خواستەكانیان بۆ فراوانبوونی ئیمپراتۆریەتی ئەمریكا تاوەكو سنورەكانی روسیا جێبەجێ یكەن.
هەرمان رۆژنامە نوسیویشیەتی، دابینكردنی چەك و پێداویستی بۆ ئۆكرانیا لەلایەن ناتۆوە تێوەگلانیەتی لە جەنگی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ روسیا، ئەوەی لە ئۆكرانیا رودەدات لە عیراق و ڤێتنام رویاندا، بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە كە ئەگەری جەنگی راستەوخۆی هێزە ئەتۆمییە زلهێزەكان هەیە، سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر ئەو وڵاتانە سەركێشی و ناهاوسەنگە.